ئارەزووی نەمام

10 خرداد 1388

فاتێح تينوو

خەڵفە نەمامی کوڕ پیرە دارم

زام زەدەی تێغی دەس رۆژگارم

سەخڵەت و سەرما و بەفر و کڕێوە

ھەزاران ساڵە کە وان بە ڕێوە

لە ڕەگ و باڵام کاریگەر نەبوون

پەل و پۆی با پیر بۆ من سەنگەر بوون

سا بە ھەر ئە‌‌حواڵ ھاتمە ئەم دەورە

بە ھیوام ببم بە دارێ گەورە

جوان و ڕازاوە و سەر سەوز بنوێنم

بە لەرەی گەڵا سروشت بنوێنم

فەرشی سێبەرم ڕایخەی چیمەن بێ

پەل و پۆم پرچی بوکی دیمەن بێ

سەمەرەم مێوەی نەو ڕەس و خام بێ

ھەمووی بە بەلاش بە مەزە و تام بێ

بەڵام بەو شەرتە نەدەن ئازارم

بگەم بەو ڕۆژە کە پیرە دار بم

نظر خوانندگان

  • دستت خؤش كاكى شاعير ،شيعره كه ت جوانه

    سردار (9 ماه پیش)
  • ده س و چاوتان خوش بی کاکه فاتیح گیان. تیبینی: 1 - فه رشی سیبه رم وه کوو چیمه ن بی 2- سه مه ره م میوه ی کال و خاو نه بی 3- ئه گه م به و روژه چون کوری دارم

    شه عبانی (6 ماه پیش)
  • سپاس کاک فاتیح شیعره کانت هه ر ده م جوان ورازاوه ن سه رکه وتوبیت

    انور برنگ (4 ماه پیش)

+ نوشتن نظر

نام:
آدرس ایمیل (مخفی):*
آدرس وب شما:
نظر:*

نظر شما در صورت تأیید در این صفحه منعکس خواهد شد.