بۆ سووتانی دارێک کێ له‌ باره‌گای ویژدانیی مرۆڤایه‌تیدا وه‌ڵامی هه‌یه‌؟

2 شهریور 1388

ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا

بێ ئامان ئاوری نەزانی جەستەی سروشت و دارستانەکانی داوەتە بەر و ئەیسووتێنێت.

ئەمە بۆ چەند ساڵێک ئەچێت دارستانەکانی مەریوان لەو پەڕی بێ بەزەیی و بێ ویژدانیدا دراونەتە بەر ھێرشی ئاور تێ بەردان، تەنیا ئەمساڵ تا کۆتایی مانگی گەلاوێژ زیاتر لە ٦٠ جێگا لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان ئاگری تێ بەردراوەو سووتێندراوە.

ئەنجومەنی سەوزی چیا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم تراژدیە دڵتەزێنەداوا لە ھەموو خەڵکی بە ویژدان و دڵسۆزی سروشتی نیشتمان دەکات کە بەرامبەر بەم کردەوە دزێوە خۆیان بە بەرپرسیار بزانن و لە ھەر شوێنێک ئاورێکیان بینی لە زووترین کاتدا ھەریەک لە جێگای خۆیەوە ھەوڵ بدات بۆ کوژاندنەوەی.

ھەروەھا دەوروبەرتان ئاگادار بکەنەوە بۆ یارمەتی تاکوو ئاوری قەڵاچۆ کردن چیتر سروشت و دارستانەکان کە مایەی ژیان و بژێوی و جوانیی وڵاتەکەمانە، نەخاتە بەر مەترسی لە ناو بردن.

نظر خوانندگان

  • زۆر گریاوم زۆر تۆ بڵه ی فرمێسکی چاوم ئاگری کۆێستانه کانم بکووژێنێته وه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

    زین (26 روز پیش)

+ نوشتن نظر

نام:
آدرس ایمیل (مخفی):*
آدرس وب شما:
نظر:*

نظر شما در صورت تأیید در این صفحه منعکس خواهد شد.